ئاگرى گرتووە

ئۆتۆمبێلێک کەوتە خوارەوە و سێ کەس گیانیان لەدەستدا

964+

میلاد جەلال- گەرمیان

لە رێگاى سەرەکى دەربەندیخان بۆ کەلار لە نزیک باوەنوور، ئۆتۆمبێلێک لە پردى قولەبەرز کەوتەخوارەوە و سێ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژى بەرگرى شارستانى گەرمیان بە 964ـى وت،”لەگەڵ بەربوونەوەى لە پردە، ئۆتۆمبێلەکە ئاگرى گرتووەو بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستداوە”.

هاتوچۆى گەرمیان لەبارەى رووداوەکەوە بڵاوى کردەوە، ئۆتۆمبێلێک لە جۆرى تۆیۆتا کراون بە ئاراستەى ناحیەى باوەنوور رۆشتووە، بەڵام کۆنتڕۆڵى لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

ئاشکراشى کردووە، لە رووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکیش بریندار بووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە گەرمیان 238 رووداوى هاتوچۆ 376 بریندارى لێکەوتووەتەوە

لە گەرمیان 238 رووداوى هاتوچۆ 376 بریندارى لێکەوتووەتەوە