شوانەکانی دیالە گوڵی ڤاڵانتاینیان وەرگرت

964+
حەمرین – دیالە

منداڵێکی ‌قەزای سەعدییە لە پاریزگای دیالە، بەبۆنەی رۆژی ڤالانتاین، بە پارەی هەفتانەکەی، گوڵی سووری کڕیوە و پێشکەشی شوانەکانی ئەو ناوچەیە کرد.

موحسین ئیبراهیم، منداڵێکی تەمەن شەش ساڵەیە، بۆ ماوەی هەفتەیەک پارەی رۆژانەکەی کۆکردوەتەوە و ویستویەتی جیاواز لە منداڵەکانی هاوڕێی بۆ رۆژی ڤاڵانتاین، بەشێوازی خۆی گوزارشت لەو رۆژە بکات.

ئەحمەد خدر، شوانێکی قەزای سەعدیەیە، بۆ تۆڕی964 قسەیکردووە و دەڵێت  “ئەمڕۆ بۆ من جیاواز بوو، چونکە موحسین بە گوڵێکی سوور سەرسامی کردم، لەکاتێکدا من سەرقاڵی کارەکەم بووم، منی بردەوە بۆ رۆژانی گەنجیم”.

ئەحمەد ئەوەشی وت، ئەم شتە سادانە لە ژیانی رۆژانەی ئێمە نییە، سەرقاڵین بەکاری رۆژانە و سەختییەکانی ژیانەوە.

رۆژی ڤاڵانتاین، وەک رۆژی خۆشەویسی لە جیهان ناسراوە و هەموو ساڵێک لە 14.2 کوڕان و کچان بۆ دەربڕینی خۆشەویستی گوڵی سوور بۆ یەکتری دەنێرن.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی