پلانیان هەیە زیاتر لە هەزار نەمام بچێنن

شەقامەکانی کەلار پڕ دەکرێن لە نەمامی نارنج

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

شارەوانی کەلار دەستیکردووە بە چاندنی نەمامی بەردار، لەیەکێک لە شەقامەکانی قەزاکە نارنجیان چاندووە، ئیتر نابێت بەلاتەوە سەیربێت لە شەقامەکان تێپەڕیت و نارنج لێبکەیتەوە و بیخۆی.

ئاران نەجمەدین، بەرپرسی بەشی باخچەکان لە شارەوانی کەلار بە 964ـى وت،”لە ھەنگاوی سەرەتادا 50 داری نارنجمان چاندووە، پلانمان ھەیە زیاتر لە ھەزار دار نارنج لە شەقامەکان بچێنین”.

“پێشتریش داری خورمامان لە ھەندێک لە شەقامەکان چاندووە، ئەو دارانەی کە بەرھەمیان ھەیە و بزانین لەگەڵ گەرما و ژینگەی کەلار دەگونجێت دەیانچێنین لە شەقامەکان”، ئارام نەجمەدین وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەندێک لە شەقامەکان بەھۆی چڕی نەمامەکانی شێوەی تونێڵێکی دروستکردووە، بەڵام لەھەندێک جێگا بەرزی نەمامەکان گرفت بۆ وایەری کارەبا دروستدەکات، بۆیە نارنج دەچێنین لەو جێگایانە چونکە زۆر بەرز نابێت و شێوازی تونێڵی شەقامەکە تەواو دەکات.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

شەقامی ناوبازاڕی کەلار چاوەڕێی بەخشەرە

شەقامی ناوبازاڕی کەلار چاوەڕێی بەخشەرە