هەڵبژاردنی عێراق

ئەمڕۆ وادەی تۆماركردنی پارت و هاوپەیمانیەتییەكان كۆتایی دێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەپێی ئەو وادەیەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دیاریی كردبوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.5.2025 لەگەڵ كۆتاییهاتنی كاتی دەوامی رۆژانە، وادەی تۆمارکردنی پارت و هاوپەیمانی و كاندیدەكان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كۆتایی دێت.

پێشتر كۆمسیۆن وادەكەی بۆ 20ی ئەم مانگە درێژ كردەوە، كە خۆی 13ی ئەم مانگە كۆتایی هات، بەڵام لە 20 مانگ دوو رۆژی دیكەش درێژكرایەوە و بڕیارە ئەمڕۆ وادەی تۆماركردنەكە كۆتایی بێت، ئەگەر جارێكی دیكە درێژ نەكرێتەوە.

بەپێی ئەو داتایانەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاویكردووەتەوە، نزیكەی 400 حزب و هاوپەیمانی و جولانەوەی سیاسی لە عێراق تۆماركراون، بەڵام نزیكەی 115 حزب و هاوپەیمانی خۆیان بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی ئەمجارە تۆمار كردووە و بڕیارە بەشداریی بكەن.

هەرچەندە دەنگۆی دواخستنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق گەرمە، بەڵام بەپێی وادەی دیاریكراو بڕیارە لە 11.11.2025 هەڵبژاردنەكە لە سەرتاسەری عێراق بێتە ئەنجامدان.

رۆژی راگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەکانى هەڵبژاردنی پەر...

رۆژی راگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەکانى هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریكرا