"دۆسیە بۆ سەرپێچیکار دەکرێتەوە"

لە چەمچەماڵ زیادەڕۆییەکانی سەر موڵکی لادەبرێن

964+

ئەحمەد مستەفا

قایمقامیەتی چەمچەماڵ لیژنەی دروست کرد و بڕیاریان پێ دراوە، سەرجەم زیادەڕۆییەکانی سەر موڵکی گشتی لە قەزاکە و ناحیەکانی دەوروبەری لاببەن.

لیژنە دیاریکردنەکە، بە بەسەرپەرشتی رەمک رەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ و سەرۆکی لیژنەی ئەمنی قەزاکە ئەنجامدراوە.

لە راگەیەندراوێکدا ئیدارەی قەزاکە کە 964 بینوویەتی، لە بارەی بڕیارەکەیانەوە نوسیوویەتی،  قایمقام و  بەڕێوەبەری ناحیەکان، سەرۆکی شارەوانی، بەڕێوەبەری کارەبا و کشتوکاڵ و چاککردن و پاراستنی رێگاوبانی چەمچەماڵ بەشداری کۆبوونەوەکیان کردووە.

قایمقامیەت دەڵێ، کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە لابردنی سەرجەم زیادەڕۆییەکانی سەر موڵکی گشتی لە ناو شار و دەرەوەی شار و رێگاوبان و زەوییە کشتوکاڵیەکان، بەپێی یاسا و رێنماییەکان.

جگە لە ناوەندی قەزای چەمچەماڵ، هەریەک لە، ناحیەی تەکیەی کاکەمەند، ناحیەی تەکیەی جەباری، ناحیەی ئاغجەلەر، ناحیەی سەنگاو، ناحیەی قادرکەرەم و ناحیەی شۆڕش دەکەونە چوارچێوەی بڕیارەکە.

قایمقامی چەمچەماڵ سەرجەم فەرمانگەکانی راسپاردووە، رێکاری یاسایی خۆیان بکەن، لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە، بەشی یاسای قایمقامیەت هاوکاریان دەبێت و لەڕێگای دادگا و داواکاریی گشتییەوە دۆسیەی تایبەت بە سەرپێچیکاران دەکرێتەوە.

لە چەمچەماڵ چوار هەزار هاوبەشى کارەبا 1 بۆ 2 ملیۆن دینار...

لە چەمچەماڵ چوار هەزار هاوبەشى کارەبا 1 بۆ 2 ملیۆن دینار قەرزدارن