"سلێمانی وەک پاریسە"
لە هەولێرەوە هاتوون و لە گۆیژەوە لە سلێمانی دەڕوانن
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
ئەیام ئەکرەم محەمەد نەجات هەر بێتاقەت بن ئۆتۆمبێل فول بەنزین دەکەن و دێنە سلێمانی و لە گۆیژەوە لێی دەڕوانن و دەشڵێن، جوانترین شارە و لە پاریس دەچێت.
پەیامنێری 964 پیاسەیەکی گۆیژەی کرد و بە رێکەوت چاوی بە ئەیام ئەکرەم و محەمەد نەجات دەکەوێ و دەچێتە لایان و دەپرسێ چ یادگارییەکیان لەگەڵ ئەو شارە هەیە، لە وەڵامدا ئەیام ئەکرەم دەڵێ یادگاریم زۆرە و من و سلێمانی برادەرین و هەموو کات بۆ کارە هونەرییەکانم لێرەم، ئێرە شارێکی خۆشە و خەڵکەکەی زۆر بە رێزن.
دەمەتەقێی نێوانیان بەردەوام دەبێ و محەمەد نەجاتیش سلێمانی بە پاریس ناودەبات و باس لەوەدەکات، هەر بێتاقەت بن ئۆتۆمبێلەکەیان فول بەنزین دەکەن و دەگەنە ئەو شارە تا خەمی سەرشانیان سوک بکەن و بە خۆشترین شاری دونیاش ناوی دەبەن.
وادیارە یاگارییەکانی ئەیام ئەکرەم لەگەڵ سلێمانی عەشق و دڵداری نین، بەڵام عاشق بە دەنگ و گۆرانیەکانی هەردی سەلامیە و بە باشترین شارەکە ناوی دەبات و دەشڵێت، بۆ جەژنی قورمان فیلمەکەمان نمایش دەکرێت.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح