964 دوایین ئامارەكان بڵاودەكاتەوە

هەولێریەكان پێشەنگن لە نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران

964+

محەمەد فاتیح

لە بەردەوامی رێكارەكان و ئامادەكارییەكان بۆ هاونیشتیمانیان بەمەبەستی بەشداریكردنیان لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە كوردیش بەشدارە تێیدا، هاونیشتیمانیانی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان پلەی یەكەمیان گرتووە لە نێو پارێزگاكانی هەرێم لە نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران.

ئەمرۆ چوارشەممە 21.5.2025 جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دوا ئامارەكانی خۆتۆماركردنی بۆ 964 ئاشكرا كرد و وتی، “لە پارێزگای هەولێر 107,341 كەس تۆماری دەنگدەرانیان نوێكردووەتەوە، لە سلێمانی 78,501 كەس، لە دهۆك 56,343 كەس لە كەركوكیش 78,229 كەس تۆماری دەنگدەرانیان نوێكردووەتەوە”.

رۆژی یەکشەممە 19.5.2025 کۆمسیۆنی باڵایی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاویكردەوە نزیکەی ملیۆنێك و 292 هەزار و 45 دەنگدەر لە سەرتاسەری عێراق تۆمارەکانیان نوێکردوەتەوە و هەولێر لە پلەی چوارمی عێراقه بۆ نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران كە 95 هەزار و 417 كەس تۆمارەكەیان نوێكردوەتەوە، هەروەها لە سلێمانی 68 هەوار و 825 كەس تۆماریان نوێكردوەتەوە و لە دهۆكیش 50 هەزار و 461 كەس، لە كەركوكیش 71 هەزار و 407 كەس تۆماری دەنگدەرانیان نوێكردوەتەوە.

ئەمرۆ چوارشەممە 21.5.2025 دەستەی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی ئەنبارى یەکگرتووی دا.

جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دوای ئەوەی ئەو هەواڵەی بۆ 964 راستكردەوە وتی، “بەپێی یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق هاوپەیمانێتی لە دوو حیزب یان زیاتر پێكدێت، ئەم هاوپەیمانیەتییەش دوو حزب بوون یەكێكیان كشایەوە و تەنها یەك حیزب مایەوە و مەرجی پێكهێنانی هاوپەیمانێتی لەدەستدا و رەتكرایەوە”.

دوایین ئامارەكانی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران

هەولێریەكان پێشەنگن لە نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران