وەزیر بڕیاری دا

راگری كۆلیژی سەربازیی عێراق دەركرا

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

، سابت ئەلعەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق فەرمانی دەرکردنی راگری کۆلێژی سەربازی چوارەمی دەرکرد.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و رێنمایی مەعنەوی لە وەزارەتی بەرگریی عێراق لیوا تەحسین خەفاجی ئەمڕۆ چوارشەممە 21.5.2025 لە راگەیەندراوێکدا بڵاویكردەوە، “بە فەرمانی وەزیری بەرگری، سابت محەمەد سەعید ئەلعەباسی، راگری کۆلیژی سەربازی چوارەم و فەرماندەی فەوجی تایبەتمەند، لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “بڕیارەكە بەهۆی کەمتەرخەمی و کەموکوڕیی بووە، کە وایکردووە 9 خوێندکاری خولی (89) تووشی کێشەی تەندروستی ببن، لە ئەنجامدا گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ناسڕیە”.

وەزیرەکە فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەشی لە کۆلێژی سەربازی چوارەم بۆ دیاریکردنی بارودۆخی رووداوەکە دەرکردووە، ئەمەش هەر لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە.

داعش هێرشی كردەسەر سوپای عێراق و چەكدارێكیان خۆی تەقان...

داعش هێرشی كردەسەر سوپای عێراق و چەكدارێكیان خۆی تەقاندەوە