سبەی یان دووسبەی ئەنجامەكەی دەردەكەوێت
نەخۆشێك بە گومانی تای خوێنبەربوون لە نەخۆشخانەی ئازادیی دهۆكە
964+
هێڤی دێوالی – دهۆك
نەخۆشێك لە نەخۆشخانەی ئازادییە لە شاری دهۆك و لە ژێر چاودێریی پزیشكییە، گومان دەكرێت تووشی تای خوێنبەربوون بووبێت، سەرچاوەیەكی تەندروستیش دەڵێت، سبەی یان دووسبەی ئەنجامی پشكنینەكەی دەردەچێت.
د. سەگڤان حەسەن بەڕێوەبەری سەنتەری نەخۆشییە گوازراوەكان لە دهۆك ئەمڕۆ چوارشەممە 21.5.2025 بە 964ی راگەیاند، نەخۆشێك لە نەخۆشخانەی ئازادییە و گومان دەكرێت تای خوێنبەربوونی هەبێت، پشكنینی بۆ كراوە و سبەی یان دووسبەی ئەنجامەكەی دەردەچێت.
وتیشی، نەخۆشەكە تەندروستی جێگیرە و لە ژێر چاودێرییدایە، ناسیاوی ئەو ژنەیەی خەڵكی ئامێدییە، كە هەفتەی رابردوو بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەست دا.
هەروەها ئاماژەی بەوە دا، هەر كە ئەنجامی پشكنینەكەی دەربچێت، رایدەگەیەنن.
رۆژی 10ی ئەم مانگە ژنێکی تەمەن 45 ساڵ، کە تووشبووی تای خوێنبەربوون بوو، گیانی لەدەست دا، دوای ئەوەی دوو رۆژ لە نەخۆشخانەی مایەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
تای خوێنبەربوون
تەمەنی 45 ساڵە
تەندروستی هەولێر: کەسێک تووشی تای خوێنبەربوون بووە
نۆ رۆژ مانهوه
دوو تووشبووهكهى تاى خوێنبهربوونى دهۆك بهسهلامهتى گهڕانهوه ماڵهوه
تای خوێنبەربوون سەریهەڵداوەتەوە
ڤێتەرنەری دهۆک هەڵمەتێکی بۆ پشکنین و کۆتانی مەڕ و ماڵات دەستپێکرد
وەزارەتی تەندروستی: