رێژەكە وەک خۆیەتی

964 بەدواداچون بۆ ئاستی بێكاری و هەژاری هاونیشتمانیانی كوردستان دەكات

محەمەد فاتیح

هەردوو وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان و عێراق لە قسەكردنیان بۆ 964 هاوڕابوون لەوەی رێژەی بێكاری و هەژاری لە هەرێم گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە.

كارزان مەنتك بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانی هەرێمی كوردستان بە 964ـی وت لە هەولێر بێكاری لە 17.7وە دابەزیوە بۆ 14.67 و لە سلێمانی لە 12وە بەرزبووەتەوە بۆ 13.61 و لە دهۆكیش لە 24.1وە دابەزیوە بۆ 17.47.

لەلایەن خۆیەوە عەبدولزەهرە هینداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق بۆ 964ـی روونكردەوە، رێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان بەپێی ئەو رووپێوە كۆمەڵایەتی و ئابوورییەی بۆ خێزانەكانی عێراق كراوە دەریخستووە:

بەم جۆرەی خوارەوەیە:

– پارێزگای هەولێر(5.9%)

-⁠ پارێزگای سلێمانی (7.9%)

-⁠ دهۆك (14.8%)

بێكاریش بەم جۆرەیە

– هەولێر (14.7%)

-⁠ سلێمانی (13.6%)

– دهۆك (17.5%)

لە 2024وە هیچ داتایەكی نوێ لەسەر رێژەی بێكاری و هەژاریی هاونیشتمانیانی هەرێمی كوردستان بڵاونەبووەتەوە و هەردوو وەزارەتی پلاندانانی هەرێم و عێراق 964یان دڵنیاكردەوە، تا ئێستا تەنیا ئەم داتایانە بەردەستن.