كاسبكارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ به‌رده‌م شاره‌وانی گردبوونه‌وه‌

‌ “كاسبكار هه‌یه‌ به‌هۆی بێكارییه‌وه‌ له‌ ژنه‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه‌”

964+
محه‌مه‌د عومه‌ر – هه‌ڵه‌بجه‌

دژماره‌یه‌ك له‌ كاسبكاری بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌وانه‌ی میوه‌ و سه‌وزه‌ و به‌رهه‌می ناوخۆیی ده‌فرۆشن، له‌ به‌رده‌م شاره‌وانیی شاره‌كه‌یان گردبوونه‌وه‌.

ئه‌وان داوا ده‌كه‌ن رێگرییان لێنه‌كرێت له‌ ناو بازاڕ كار و كاسبیی خۆیان بكه‌ن.

یه‌كێك له‌ كاسبكاره‌كان به‌ 964ی وت، كاسبكار هه‌یه‌ به‌هۆی رێگری و كارنه‌كردنی، بارودۆخی ژیانی خراپ بووه‌ و له‌ ژنه‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه‌.