شەوی رابردوو دانرابوون

بازگە کاتییەکانی راپەڕین بۆ چەکی بی مۆڵەت و داواکراون بوو

964+

ئەحمەد مستەفا

شەوی رابردوو لە چەند ناوچەیەکی رانیەی ناوەندی ئیدارەی راپەڕین، بازگەی کاتی دانرا پۆلیسی ناوخۆ، ئاسایش و کارمەندانی هاتوچۆ بەشدارییان تێدا کردووە.

پۆلیسی راپەڕین لە بارەی نیەتی کارە هاوبەشەکەیان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، دانانی ئەو بازگانە بۆ چەکی بێ مۆڵەت و کەسانی لە یاسا دەرچوو بوو.

لەو راگەیەندراوەدا کە 964 بینوویەتی، راگەیاندنی پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، لەپێناو بەرقەرارکردنی ئەمن و ئاسایش و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان لە ژێر رۆشنایی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بازگەی کاتی لە چەند شوێنێک و دەوروبەری رانیەی ناوەندی ئیدارەی راپەڕین دانراون.

هێزەکانی، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین و بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین و بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین، بەشدارییان لە دانانی بازگە کاتییەکان کردووە.

پۆلیس دەرئەنجامی بازگە کاتییەکانی ئاشکرا نەکردووە، جیاواز لەوەی ئاماژەی بە نیەتی خۆیان داوە و دەڵێت، مەبەست لە دانانی ئەو بازگە کاتییانە دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و کەسانی لە یاسا دەرچوو بووە.

دیمەنی بازگە کاتییەکان؛