"پردە داڕماوەکان چاکدەکەینەوە"
ئۆجه‌لان له دوایین په‌یامیدا: له‌گه‌ڵ تورك پێویستمان بە پەیمانێکی نوێ هەیە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، سه‌رۆكى زیندانیكراوى په‌كه‌كه دوایین په‌یامى له رێگه‌ى شاندى ئیمڕالییه‌وه بڵاوكرده‌وه و یه‌كێك له خاڵه گرنگه‌كانى په‌یامه‌كه‌ى بریتییه له‌وه‌ى كه ده‌ڵێت، “لەسەر بنەمای خوشک و برایەتی پێویستمان بە پەیمانێکی نوێ هەیە، چونكه سروشتی پەیوەندییەکانی نێوان تورک و کورد بە تەواوی جیاوازە”.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان و ئۆزگور ئیرۆل پارێزه‌رى ئۆجه‌لان، سەردانی دوورگه‌ى ئیمراڵیان کرد و دیداریان لەگەڵ ئۆجه‌لان ئەنجام دا، پاش دیدارەکە شاندەکە راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە كه ده‌ڵێن، نوێترین پەیامی ئۆجه‌لانە.
خاڵه گرنگه‌كانى دەقی پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجه‌لان، كه میدیاكانى نزیك له په‌كه‌كه بڵاویان كردووه‌ته‌وه بریتیین له :
“پەشیمانم لەوەی کە دوایین جار قسەم لەگەڵ سێری سوورەیا ئۆندەر نەکرد، ئەو بیرەوەرییەکی بەنرخە، پێویستە بیژێنینەوە، کەسێکی زانا بوو بۆ تورکیا ئێمە هەست بە بۆشاییەکەی دەکەین”.
“لەسەر بنەمای خوشک و برایەتی پێویستمان بە پەیمانێکی نوێ هەیە”.
“ئەوەی کردوومانە نوێنەرایەتی گۆڕانکاری و پارادایمێکی گەورە دەکات”.
“سروشتی پەیوەندییەکانی تورک و کورد بە تەواوی جیاوازە، ئەوەی زیانی پێدەگات ئەو پەیوەندییەیە”.
“خوشک و برا شەڕ دەکەن، یەکێکیان بەبێ ئەوی تر ناتوانێت بژی، ئێمە ئەو تەڵە و بۆمبانەی کە ئەم پەیوەندییە لەناو دەبەن، یەک بە یەک پاکدەکەینەوە، هەموو رێگاوبانە تێکچووەکان و پردە داڕماوەکان چاکدەکەینەوە”.
“لە رێگەی شاندەکەمەوە، سوپاسی خۆم پێشکەشی ئەو نامە و پەیامانەی بۆ پشتیوانیکردن لێم و پەیوەست بە قۆناغی ئاشتی و خوشک و برایەتییەوە هاتوون، لەگەڵ نامەی رۆشنبیران لە کەسایەتی ئالان بادیۆ و سلاڤۆی ژیژەک دەکەم، بە خەباتی هاوبەش و نێونەتەوەیی و سۆسیالیست یەکتر دەبینینەوە”.