دیمه‌نێكی شارۆچكه‌ى بلێ ... وێنه: دانیال هادی
له بلێ
هه‌ر مانگایه‌ك له‌ناو بازاڕ ببیندرێت 100 هه‌زار دینار سزاى خاوه‌نه‌كه‌ى ده‌درێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له شارۆچكه‌ى بلێ سه‌ر به قه‌زاى مێرگه‌سۆری ئیداره‌ى سۆران، شاره‌وانى رێكارێكی نوێى بۆ نه‌هێشتنى مانگاى به‌ڕه‌ڵا له ناو بازاڕه‌كه‌ى گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆ ئه‌مه‌ش بۆ هه‌ر مانگایه‌ك خاوه‌نه‌كه‌ى به 100 هه‌زار دینار سزا ده‌دات.
شاره‌وانى ئاگادارییه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى مه‌ڕ و ماڵاتیان هه‌یه به تایبه‌تیش مانگا، داوایان لێده‌كەن به‌ڕه‌ڵاى ناو بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كانى شارۆچكه‌كه‌یان نه‌كه‌ن، ده‌نا خاوه‌نه‌كانیان سزا ده‌دات.
نادر محه‌مه‌د، سه‌رۆكى شاره‌وانیى بلێ به 964ـى راگه‌یاند، گرتنه‌به‌رى ئه‌م رێكاره‌یان بۆ ئه‌وه‌یه دره‌خت و سه‌وزاییه‌كانى ناو شارۆچكه‌كه‌یان نه‌شێوێندرێن.
وتیشی، “بینینى مانگاى به‌ڕه‌ڵا له‌ناو بلێ ئه‌وه‌نده فراوان نییه، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت ئه‌م حاڵه‌ته له‌ناو بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان نه‌مێنێت و نه‌مام و دره‌خته‌كانیشمان سه‌لامه‌ت بن”.
وه‌ک باسی ده‌كات، چه‌ند خێزانێكی شارۆچكه‌كه‌یان خاوه‌نى مانگان، ئه‌و رێكاره‌شیان بۆ ئه‌وه‌یه ئاگادارى ئاژه‌ڵه‌كانیان بن و به‌ڕه‌ڵایان نه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هیچ زه‌ره‌ر و زیانێك به كاره خزمه‌تگوزارییه‌كانى شارەوانى نه‌گه‌یه‌نن.
ئاشكراشی كرد، ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كان به‌و ئاگادارییه‌یان رێگرى له به‌ڕه‌ڵاكردنیان نه‌گرن، ئه‌وا ناچارن بۆ هه‌ر مانگایه‌كى به‌ڕه‌ڵا له‌ناو بازاڕ خاوه‌نه‌كه‌ى به 100 دینار سزا بده‌ن.