ئەگەر بڵاوتان کردووەتەوە بیسڕنەوە
بەرگری شارستانی لەبارەی ڤیدیۆیەکەوە روونکردنەوە دەدات
964+
ژووری هەواڵ
بەرگری شارستانی هەرێم روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە هی هاوڵاتییە عەرەبەکەیە، نەک کارمەندەکەی ئەوان، داواش دەکات هەر شوێنێک بڵاویان کردووەتەوە بیسڕنەوە.
ڤیدیۆکە دوێنێ بڵاوبووەتەوە، ئەو شوێنانەی بڵاویان کردووەتەوەو لەسەریان نووسیوە دەرهێنانی تەرمی یەکێک لە کارمەندەکانی بەرگری شارستانییە، ئێستا راگەیاندنی بەرگری شارستانی هەرێم دەڵێت ئەوە راست نییەو ئەو تەرمەی دەردەهێندرێت هی هاوڵاتییە عەرەبەکەیە کە کەوتبووە ناو عەمبارەکە.
لە روونکردنەوەکەی بەرگری شارستانیدا هاتووە ”داوا لە هەموو ئەو پەیج و کەناڵانەی راگەیاندن دەکەین وەکو ئەرکێکی مرۆیی و ئەخلاقی ئەو ڤیدیۆیە بڵاونەکەنەوە و ئەوانەی بڵاویشیان کردووەتەوە لای خۆیان بیسڕنەوە، چونکە ئەم هاوڵاتیە خێزاندارە و چەند مانگێکە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە”.