لەبارەی ئۆتۆمبێلە سوتاوەکەوە
بەرگری شارستانی هەولێر: راست نییە بە هەشت خولەک گەیشتین
964+
ژووری هەواڵ
ئەمڕۆ لە هەولێر ئۆتۆمبێلێک گڕیگرت، خاوەنەکەی بۆ میدیاکان وتی دوای نیو کاتژمێر ئینجا تیمەکانی بەرگری شارستانی پێی گەیشتوون، بەڵام بەرگری شارستانی دەڵێت راست نییە بە هەشت خولەک گەیشتووین.
بەرگری شارستانی هەولێر ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە کە لە کامێرای چاودێرییەوە وەرگیراوە، بەپێی ڤیدیۆکە دەردەکەوێت ئۆتۆمبێلەکە لە کاتژمێر 10.06خولەک گڕی گرتووە، لە کاتژمێر 10:14 خولەک تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە.