جاری دیکەش ئەمە روویداوە
دوو سەرۆک وەزیرانە رۆمانسییەکە هەرایان ناوەتەوە
964+
ژووری هەواڵ
دیمەنی پێشوازیکردنی سەرۆک وەزیرانی ئەلبانیا لە هاوتا ئیتاڵییەکەی کاردانەوەی زۆری لێ کەوتووەتەوە، بەتایبەتی کە چەند جارێکی تر ئەم دوو سەرۆک وەزیرانە ئاوها گەرموگوڕ یەکتریان لە باوەش گرتووە.
لەو کاتەی ئیدی راما سەرۆک وەزیرانی ئەلبانیا لە شاری تیران پێشوازی لە سەرۆکی وڵاتانی ئەوروپی دەکرد، هەر ئەوەندەی جۆرجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیای بینی، چەترەکەی دەستی داناو کەوتە سەر ئەژنۆ، خانمی سەرۆک وەزیرانیش بە مەکرو نازەوە چوو بەرەوپیری و باوەشی پیادا کرد.
ئەم دیمەنە بووە جێی باس و خواسی میدیاکانی دنیا، بە تایبەتی کە یەکەمجار نییە ئەم دوو سەرۆک وەزیرانە ئەوها بەگەرموگوڕی پێشوازی لەیەکتر بکەن، جارێکی تریش ئیدی راما لەبەرچاوی کامێراکان توند باوەشی کرد بە جۆرجیا میلۆنی و تا دڵی خواستی ماچێکی توندی کرد.