پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە

کەشی هاوینی هات و باران و تۆز و خۆڵ نەما

+964

ژێوار خدر

کەشی باران و تۆز و خۆڵ نەما و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
بەشی پێشبینی کەشوهەوای وەزراەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشبینیەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت ئەمڕۆ شەممە 17.5.2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروست بوونی هەندێ پەڵە هەور بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرماش دوو بۆ سێ پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە دوێنێ.

سەبارەت بە کەش و هەوای سبەیش دەڵێت، ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، بەڵام لە شەودا پەڵە هەور دروست دەبێت و پلەکانی گەرماش سێ بۆ چوار پلە بەرزتر دەبنەوە بەراورد بەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 33 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی
دهۆک : 33 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی
سۆران : 31 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران :21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 38 پلەی سیلیزی

کەشوهەوا جێگیرە و باران نابارێت

کەشوهەوا جێگیرە و باران نابارێت