ئەوپەڕى ئامادەباشى

ئیسرائیل 20 هەزار سەربازى یەدەگ بانگهێشت دەکاتەوە


وریا فەتاح

لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە گەورەکەی بۆ سەر ئێران، سوپای ئیسرائیل بڕیارێکی بەپەلەی بۆ زیادکردنی هێزەکانی دەرکرد و هەزاران سەربازی یەدەگی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بەپێى زانیارییەکان، سوپای ئیسرائیل 20,000 سەربازی یەدەگی تری بانگهێشت کردووە، کە زۆربەیان لەم بەشانەن:
• هێزی ئاسمانی و دەریایی.
• بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری.
• فەرماندەیی بەرەی ناوخۆ.
ئەم هێزە نوێیە دەچێتە پاڵ ئەو 50,000 سەربازە یەدەگەی کە پێشتر لە ئەرکدا بوون، بەمەش ژمارەی هێزە چالاکەکان گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی.