شۆفێر تاکسییەک لە هەولێر گوندەیی کردووە

لە شۆفێرێکی دیلیڤەری دا و هەڵات؛ پۆلیس دەستگیری کرد

شۆڕش قادری

لە هەولێر، شۆفێر تاکسییەک لە شۆفێرێکی دیلیڤەری دا و هەڵات، بەڵام لەدست پۆلیس قوتاری نەبوو و دەستگیر کرا.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، شەوی رابردوو لە شەقامی شەست مەتری و لەسەر شکاندنەوەی ئۆتۆمبێل، دەمەقاڵێ لە نێوان شۆفێرێکی تاکسی و شۆفێرێکی ماتۆڕسکیلی (دیلیڤەری) دروستبووە و دواتر شۆفێری تاکسییەکە لە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکەی داوە و برینداریکردووە و هەڵاتووە.

دوای رووداوەکە پۆلیسی هەولێر گەیشتووتە شوێنی رووداوەکە و دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە،  پاش تۆمارکردنی سکاڵا، شۆفێری تاکسییەکە دەستگیر کراوە.

پۆلیسی هەولێر دەشڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسە کراوەتەوە و دراوەتە دادگا، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.