وەستای گەسە بەناوبانگەکەی سلێمانی وادەڵێت
“گەس بە نانی گەرمەوە تامی زۆر خۆش دەبێت”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
نزیكەی 41 ساڵە وەستای گەسە و تاكو ئێستاش لە كارەكەی بێزارنەبوە، حەزیشدەكات وەك جاران تیكەی چەور بگلێنێت، بەڵام بەداخەوە بارى تەندروستيی رێگەی پێ نادات.
ئازاد شاسوار وەستای گەس لە سلێمانی بۆ 964 باس لە تامی گەسی ئێستا و هەشتاكان دەكات و پارچەیەك لە گەسەكەی دەدات بە پەیامنێر و دەڵێت، “تامی بكە بزانە تامی گەسەكەی جاران نادات”، پەیامنێرەكەش دوای ئەوەی تامی دەكات دەڵێت، “زۆر بەلەزەتە بەڵام من تامی ئەوەی هەشتاكانم نەكردووە.
ئێستا واباوە بۆ دروستکردنی گەس جۆرەها تام و بەهارات بەکاردەهێنن، بەڵام وەستا دەڵێت، ئەو شتانە تامی دەگۆڕێت و من یەک شتی تێناکەم، گەسی مریشکیش هیچ تام و چێژێکی نییە.
پێداچوونەوە: محەمەد فاتیح