پەیامنێرانی 964 ورد و دریشتیتان بۆ باسدەکەن

ئەم بەیانیە لە پاڵاوگەیەکی نایاسایی ناحیەی شەمامک چی روویدا؟

ئەحمەد شەمزین – عەبدولعەزیز خالند

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شۆفێرێک  لە پاڵاوگەی کۆچەری ناحیەی شەمامک کەوتە ناو خەزانێکی نەوتە و خنکا، تیمەکانی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ دەرهێنانەوەی تەرمەکەی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لە کاتی هەوڵدان  بۆ دەرهێنانەوەی تەرمەکە دووان لە کارەمەندانی بەرگری شارستانی هەولێر کەوتنە ناو خەزانەکەوە و ئەوانیش خنکان.

هەر زوو ئەحمەد شەمزین پەیامنێری 964 گەیشتە شوێنی رووداوەکە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و لە شوێنی رووداوەکەوە رووماڵی کرد، لەلایەکی دیکەوە پەیامنێری دووەمی 964 عەبدولعەزیز خالن لە کاتی بە خاکسپاردنی تەرمی هەردوو کارمەندەکەی بەرگری شارستانی لە گۆڕستان ئامادەبوو لەم راپۆرتە ڤیدیۆییەدا هەر دوو پەیامنێر وردودرشتی رووداوەکەتان بۆ باس دەکەن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر