فۆتۆ: راگەیاندنی هاتوچۆی هەڵەبجە
هەڵەبجە
ژمارەیەك ماتۆڕسکیلی نایاسایی و بێ سەرەتا دەستیان بەسەرداگیرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە رایگەیاند، ژمارەیەك ماتۆڕسكیلی بێ سەرەتا و نایاساییان دەستبەسەردا گرتووە، كە ببوونە هۆی بێزاركردنی هاوڵاتیان.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.5.2025 لەلایەن مەفرەزە هاوبەشەکانی هاتوچۆ، پۆلیس و ئاسایش، کۆمەڵێك ماتۆڕسکێلی نایاسایی و بێ ژمارە دەستیان بەسەردا گیرا، کە ببوونە هۆکاری بێزاری و گرفت بۆ شۆفێران و هاوڵاتیان، لە هەمان کاتدا تێکدانی ئارامی شار، بۆیە دەستیان بەسەردا گیرا.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، مەفرەزەكانیان رۆژانە بەردەوام دەبن، داواش دەكەن ماتۆڕسوارەكان رێنماییەکانی هاتوچۆ جێبەجێ بکەن، لە هەمان کات داوا لە هاوڵاتیان و شۆفێرانی ئۆتۆمبێلیش دەکەن، هاوکار و هەماهەنگ بن لەگەڵ تیمەکانیان بۆ چارەسەركردنی دیاردە ناشارستانییەكان.