سەرۆكی هاندەرانی ریال مەدرید لە كوردستان
“سەرۆک پێرێز پەیامی بۆ ناردووین”
964+
عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر
سەرۆکی دەستەی هاندەرانی ریال مەدرید لە کوردستان دەڵێت، پەیوەندییان بە سەرۆكی یانەكە كردووە و ئەویش پەیامی بۆ ناردوون، دەشڵێت ئەوەی دەیەوێت ببێتە ئەندامی یانەكە، با پەیوەندییان پێوە بكەن.
رابەر زیاد گەنجێكی هەولێرە و ماوەیەكە لەگەڵ چەند گەنجێكی دیكە دەستەی هاندەرانی ریال مەدرید لە كوردستان دابمەزرێنن و چالاكی و كۆبوونەوەی وەرزشییان هەیە، جارجار لە كافێتریا و شوێنە گشتییەكان، بۆ بینینی یارییەكانی ریال مەدرید كۆدەبنەوە و جلی یانەكەش لەبەردەكەن.
رابەر زیاد بۆ 964 قسەی كرد و ئاشكرای دەكات، ئەوان دەستەیەكی فەرمیین و لینكیان لەگەڵ یانەكە و دەستەی فەرمیی هاندەرانی یانەكە هەیە.
هەروەها دەڵێت، لە سعودیە لە كۆبوونەوەی دەستەی هاندەرانی ریال مەدرید ل رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆكی یانەكە فلۆرێنتنۆ پێرێزیان بینیوە و پەیوەندییان دروست كردووە و ئەویش پەیامی بۆ هاندەرانی یانەكە لە كوردستان ناردووە.
“ئەوەی دەیەوێت ببێتە ئەندامی یانەی ریال مەدرید و دەستەی هاندەران، دەتوانین پەیوەندیمان پێوەبكات و كارەكەی بۆ جێبەجێ دەكەین، رابەر زیاد وادەڵێت.
سەرۆكی دەستەی هاندەرانی یانەی شاهانەی ئیسپانیا ئەوەش دەڵێت، وەرزی داهاتوو ریال مەدریدێکی جیاواز دەبینن و گۆڕانكاریی گەورە بەڕێوەیە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
ریال مەدرید
هەواڵەکانی وەرزش
هیلال مێژووی نووسییەوە و ئەمشەویش ریال مەدرید رووبەڕووی یوڤێنتۆس دەبێتەوە
هەواڵەکانی وەرزش
كریستیانۆ نوێیكردەوە و رەنگە یانەی دهۆكیش سزابدرێت
هەواڵەکانی وەرزش
هەواڵێکی خۆش بۆ ریال مەدرید و نیکۆیش هەنگاوێک لە بارساوە دوورە
هاندەرێكی زۆر لە یاریی نەورۆز و كەربەلا ئامادەن