لەلایەن خێرخوازێکەوە

گۆڕستانی شێخی چۆلی نۆژەندەکرێتەوە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لەسەر ئەرکی خێرخوازێک یەکێک لە گۆرستانە دێرینەکانی هەولێر، کە گۆڕستانی شێخی چۆلییە، نۆژەن دەکرێتەوە و سیاج بە چواردەوریدا دروست دەکرێت.

ژیار جەلال، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر بە 964ـی وت، خێرخوازێک کاری نۆژەنکردنەوەی گۆڕستانەکەی وەرگرتووە ئێمە تەنیا سەرپەرشتی دەکەین، بۆ ئەوەی ئاگاداری نۆژەنکردنەوەکە بین.

وتیشی، گۆڕستانەکە رێڕەوی پیادەی بۆ دروست دەکرێت لە ناوەڕاست و چواردەوری بۆ ئەوەی هاوڵاتیان لە کاتی سەردانکردن بە ئاسانی بتوانن بچنە سەر گۆڕی ئازیزانیان.

گۆڕستانەکە ساڵانێکە جێگەی نەماوە، بەڵام پێشتر هەندێک کەس شوێنیان گرتووە بۆ کەسوکاریان، بۆیە لەلایەن ئەوانەوە یەک جێگە نەماوە.

گۆڕستانی شێخی چۆلی دەکەوێتە کۆتایی بازاڕی هەولێر لە نێوان بازاڕی کۆتری سەلام و مزگەوتی شێخی چۆلی.

پێداچوونەوە: توانا نەقی