ئۆنسەی بە 3149 دۆلارە

نرخی زێڕ لە دوێنێوە 41 دۆلار دابەزیوە

964+

توانا نەقی

نرخی زێڕ بە ڕێژەیەکی زۆر نا بەڵام هەر بەردەوامە لە بەرزو نزمیەکانی و ئەمڕۆ لە چاو دوێنێ ئەم کاتەدا نزیکەی 41 دۆلار دابەزیوە و ئۆنسەی بە 3149 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە بازاڕى جیهانیدا، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 15.5.2025، یەک ئۆنسەى زێڕ بۆ 3149 دۆلار  دابەزیوە ، لە کاتێکدا دوێنێ بە 3190 دۆلار بوو.

هاوکات 100 دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕى دراوى هەولێر بە 142 هەزار و 400 دینار مامەڵەى پێوە دەکرێت.

بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ دووشەممە بەم شێوەیە دیاریى کردووە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 670 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 640 هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 548 هەزار دینارە.

یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.

زۆر هۆکار لەپشت بەرزبوونەوەى نرخى زێڕن، سەپاندنى باجى گومرگى لەلایەن ئەمەریکا و چین بەسەر شمەک و کاڵاى یەکترى و شڵەژانى ئابوورى جیهان، لە هۆکارە سەرەکییەکانن، ناوەندە ئابورییەکانیش لە لێکدانەوە و شرۆڤەکانیاندا هەر باسى ئەوە دەکەن کە زێڕ روو لە بەرزبوونەوەى زیاتر دەکات.