دیمەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەیەکیانداداوە.وێنە.هاتوچۆی سۆران
لە سەر رێگای سۆران - خەلیفان
چوار ئۆتۆمبێل بەیەکیاندادا و یەک کەس بریندار بوو
964+
توانا نەقی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە رێگای سۆران بۆ خەلیفان چوار ئۆتۆمبێل کە یەکێکیان بارهەڵگرە بەیەکیاندادا و یەک کەس بریندار بووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران بڵاویکردەوە، لەسەر رێگای سۆران بۆ خەلیفان رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان چوار ئۆتۆمبێل روویداوە بووەتە هۆی بریندار بوونی یەک کەس.
دەشڵێت، ئۆتۆمبێلەکان لە جۆری هۆندای ئەلەنترا و تۆیۆتا رافۆر و کیا مۆتۆرس دوو تەنی و ترێلەی فۆتۆنی ئێرانی بووە.
رووداوەکە بە دیاری کراوی لە نزیک تاڤگەی گەلی عەلی بەگ بووە و هاتوچۆش داوا لە شۆفێران دەکات پابەندی خێرایی لیخوڕین بن بۆ ئەوەی تووشی کارەسات نەبن