سۆراغ؛ نه‌ریمان دۆزرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كه‌سێك له هه‌ولێر به ناوی نه‌ریمان، كه نه‌خۆشیی هه‌یه، دواى 24 كاتژمێر له ونبوونى دۆزرایه‌وه.
نه‌ریمان سلێمان كه‌ریم خه‌ڵكی شاری هه‌ولێر و ته‌مه‌ن 43 ساڵ، دوێنێ دووشه‌ممه له‌ماڵ ده‌رچووبوو، به‌ڵام نه‌گه‌ڕابووه‌وه، كه‌سوكاره‌كه‌شى ئاگادارییه‌كیان بڵاوكردوه و تێیدا داوایان له خه‌ڵك كردبوو له بینینى كوڕه‌كه‌یان ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ئاگادارییه‌ى بڵاوكرابووه‌وه، نه‌ریمان باری ده‌روونى ته‌واو نییه و هه‌مان كات ژماره مۆبایلێكیشیان بڵاوكردبووه‌وە، بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى بینینى په‌یوه‌ندی به‌كه‌سوكاره‌كه‌ى بكرێت.
ته‌ها سلێمان، براى نه‌ریمان، به تۆڕى 964ـى وت “به‌م به‌یانیه په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردین و چووین له ناوچه‌یه‌كی چۆڵه‌وانى باغولمناره هێنامانه‌وه”.
باغولمناره گه‌ڕه‌كێكی هه‌ولێره و كه‌وتووه‌ته پشت نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى رۆژئاواى ئه‌و شاره.
به‌قسه‌ى ته‌ها، براكه‌ى یه‌كه‌مجاره وای به‌سه‌ردێت، “هه‌ر له منداڵییه‌وه نه‌خۆشی مێشكی هه‌یه و زوو شتى له‌بیرده‌چێته‌وه، هه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه‌ى بووه وای كردووه رێگه‌ى ماڵه‌وه‌ى لێ تێكبچێت و نه‌زانێت چۆن بگه‌ڕێته‌وه”.
وتیشی “كه هێنامانه‌وه هه‌موو له‌شی خۆڵاوى بوو، چونكه هه‌ستمان كرد شه‌و نه‌خه‌وتبوو”.
رۆژى 5.2.2023، حاڵه‌تێكی دیكه‌ى ونبوون له هه‌ولێر روویدا، ئه‌ویش ونبوونى ئه‌یوبى ته‌مه‌ن 13 ساڵان بوو، كه باری ته‌ندروستی ته‌واو نه‌بوو، دوای 13 رۆژیش لە ونبوونی، پۆلیسی هەولێر رایگه‌یاند تەرمەکەیان لە سنووری ناحیەی کەسنەزان دۆزیوەتەوە.