پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە

تا دوو رۆژی دیکە باران نابارێت

+964
كوردستان ئەحمەد

كەشناسی هەرێمی كوردستان دەڵێت، تا دوو رۆژی دیکە پلەكانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەكان بۆ ژێر سفر نزم دەبێتەوە، بەڵام باران نابارێت.

بەپێی پێشبینییەكانی بەشی پێشبینیی كەشو هەوا لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵەهەور، لە کاتەکانی شەویشدا لە ناوچە شاخاویەکان شەختە دروستدەبێت بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێک پەڵەهەور، لە کاتەکانی شەویشدا لە ناوچە شاخاوییەکان شەختە دروست دەبێت بەهۆی دابەزینی پله‌کانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی.

هاوكات پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو نزیک دەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی لە شارەكانی هەرێمی كوردستان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:

هەولێر : 11

سلێمانی : 9

دهۆک : 10

کەرکوک : 13

هەڵەبجە : 11

زاخۆ : 11

سۆران : 9

گەرمیان : 15