بودجەكەیان زیاتر لە 13 ملیار دینارە

دوو پرۆژەی گرنگی كارەبا لە سلێمانی جێبەجێ دەكرێن

964+

ژێوار خدر

دوو پرۆژەی گرنگی گواستنەوەی كارەبا لە سنوری ناوچەی پیشەسازیی عەربەت بەسەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێوەبەراتی گشتی كارەبای سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی كارەبای سلێمانی جێبەجێ دەكرێن.

بەپێی ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، پرۆژەی یەكەم بریتیە لە راكێشانی هێڵی 132 كەی ڤی بۆ بەستنەوەی وێستگەی كارگەی ئاسنی ” سبائک الحدید” بە تۆڕی كارەبای نیشتمانی، کە پرۆژەکە لە دوو بڕگە پێكهاتووە، گۆڕینی بەشێك لە هێڵی 132 كەی ڤی سلێمانی – دەربەندیخان، كە هێڵە كۆنەكە بە تەواوی لابراوە لە Single teal) كراوە بە (Twin teal) بە درێژی 12 كیلۆمەتر.

دەشڵێت، جێبەجێکردنی ئەم دوو پرۆژەیە لە سنوری پارێزگای سلێمانی سوودی زۆری هەیە، دەبێتە هۆی بەهێزكردنی تۆڕی كارەبای هەرێم بەگشتی و رۆژهەڵاتی سلێمانی بەتایبەتی، ئەوەش بەبەستنەوەی وێستگەكانی تانجەرۆ و پێنجوێن و ئەزمڕ و دەربەندیخان بەیەکترەوە.

بودجەی پرۆژەكە بریتیە لە (7,100,000,000) حەوت ملیار و 100 ملیۆن دینار و لەلایەن كۆمپانیای ڤیکتوم و برۆدکاست جێبەجێ دەكرێت.

سەبارەت بە پرۆژەی دووەمیش دەڵێت، پڕۆژەکە بریتیە لە دامەزراندنی وێستگەی 132 كەی ڤی سبائك الحدید كە دروستكردنی وێستگەی (KV-1*45MVA33/132) و دانانی محەویلەیەکی 33 کەی ڤیە.

بودجەی پرۆژەكەش شەش ملیار و 300 ملیۆن دینارە لەلایەن كۆمپانیای فیكتوم جێبەجێ دەكرێت.

کارەبای سلێمانی تابلۆی ریکلامە بازرگانییەکان کۆدەکات...

کارەبای سلێمانی تابلۆی ریکلامە بازرگانییەکان کۆدەکاتەوە