بە تۆمەتی پیشاندانی وێنەی نەشیاو و هەڕەشە کردن
چوار تیکتۆچی دەستگیر کران لە سلێمانی
ژێوار خدر
چوار تیکتۆکچی لە سنووری پاریزگای سلێمانی دەستگیرکران، کە وێنەی نەشیاویان نیشاندا بوو و لە لایڤەکانیاندا هەڕەشەیان کردبوو.
دەزگای ئاسایشی هەرێم لە بڵاوکروەیەکدا رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکراوە نەشیاوەکان،
ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، لە بەرواری 26.4.2025 تا 5.5.2025 دوای کۆکردنەوەی زانیاری و چاودێری ورد، چوار تیکتۆکچییان دەستگیرکردووە.
دەشڵێت، ئەو تیکتۆکچییانە بەتۆمەتی نیشاندانی وێنەی نەشیاو، دەربڕینی ناشرین و هەڕەشەکردن لەلایڤەکانیاندا دەستگیرکراون.
روونیشێکردەوە، هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی بڵاوکراوە نەشیاوەکان، لەپێناو تێکنەدانی شیرازەی کۆمەڵگەیە و بەهاوکاری و زانیاری هاوڵاتیان بەردەوامە.