محەمەد ئەمین پێنجوێنی لە دیدارێکدا بۆ 964 چەند زانیارییەک دەدرکێنێ

پڕۆسەی ئاشتی چۆن سەریگرت و قۆناغەکانی دوای خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە چین؟

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا چۆن سەریگرت و قۆناغەکانی دوای خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە چین، کورد وەتەنی ئەم هەویرە ئاو زۆر هەڵدەگرێ، بۆیە 964 دیدارێکی تایبەتی لەگەڵ محەمەد ئەمین پێنجوێنی سیاسەتمەدار و شارەزا لە کاروباری تورکیا ئەنجامداوە و وەڵامی چەند پرسیارێکی وەرگرتەوە.

پێنجوێنی لە ناو پۆلێک کتێب و ئەرشیفی نووسینەکانی چەند زانیارییەکی نەبیستراوی لەسەر گفتوگۆکانی نێوان عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆکی زیندانیکراوی پەکەکە و بەرپرسانی تورکیا ئاشکرا کرد و وتی، “زیاتر لە ساڵێکە کار بۆ پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکرێت و کۆنگرەی 12ـی پەکەکەش لە لەکاتێکی هەستیاردا بەڕێوەچوو”.

باسی لەوەشکرد، هەرچەندە ئەمریکا وەک وڵاتێکی زلهێزێکی جیهان ئاگاداری کۆنگرەی پەکەکە و گەرەنتی پاراستنی کردبوو، بەڵام ئەندامانی ئەو حزبە هەر بە حەزەرەوە و لە دوو شوێن کونگرەکەیان ئەنجام داوە.

بە قسەی سیاسەتەمەدار بەئەزموونە سەرسپییەکە، ئێستا تۆپەکە لە ساحەی تورکیادایە، چونکە پەکەکە شەڕی وەستاندووە و چاوەڕێی کاردانەوەکانی ئەنقەرە دەکات.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

پەکەکە لە کوێ و چۆن چەکەکانى دادەنێت

پەکەکە لە کوێ و چۆن چەکەکانى دادەنێت

"پێشوازى لە بڕیارى پەکەکە دەکەم بۆ خۆهەڵوەشاندنەوە و چەک دانان"