تا هەفتەیەکی دیکە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان وادەی تۆمارکردنی پارت و بەربژێرەکانی درێژکردەوە

ژووری هەواڵ

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی تۆمارکردنی پارت و بەربژێرەکانی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق درێژکردەوە و ئەوانەی خۆیان تۆمارنەکردووە تاوەکو 20ـی ئەم مانگە مۆڵەتیان هەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە 13.5.2025، کۆمسیۆن رایگەیاند، حەوت رۆژی دیکە مۆڵەت دەدات بە هاوپەیمانێتی و پارت و بەربژێڕانی سەربەخۆ و پێكهاتەكان، كە خواستیان هەیە بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.

دەشڵێت، درێژكردنەوەكە تا كۆتایی دەوامی فەرمی، رۆژی سێشەممە 20ـی ئەم مانگە دەبێت.

پێشتر جارێکی دیکە وادەی تۆماری هاوپەیمانێتی و تۆماری لایەنە سیاسییەکان و ناوی کاندیدەکانیان، لەلای کۆمسیۆن تا 13.5.2025 درێژکرایەوە، بڕیاربوو 13.5.2025 کۆتا وادە بێت.