بۆ دەستکەوتنی دەستی کار

وەزارەتی کار بۆ خاوەن کارەکان: خۆتان لە وێبسایتەکەمان تۆمار بکەن

ژووری هەواڵ

وەزارەتی کار وێبسایتێکی بۆ دۆزینەوەی هەلی کار کردووەتەوە و داوا لە خاوەن کارەکان دەکات لەو وێبسایتە بەدوای دەستی کاردا بگەڕێن.

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، چەندین کارخواز لە پۆرتاڵی کار ناویان تۆمار کردووە بۆ دۆزینەوەى هەلى کار، داوا لە خاوەنکاران دەکەین سەردانى ئەم پۆرتاڵە بکەن و پێویستییەکانیان لە دەستى کارى ناوخۆ بخەنە روو بە دروستکردنى هەژمارى تایبەت بە کۆمپانیا و پڕۆژەکانیان.

“داوا لە کارخوازان دەکەین، بەردەوام بەدواداچوون بۆ هەلى کارەکان و نووسینگەکانى بەکارخستنى کرێکارى خۆماڵى بکەن، هەروەها ئەوانەى ناویان تۆمار نەکردووە دەتوانن خۆیان تۆمار بکەن و هەلى کارەکان ببینن بۆ گەیشتن بە کارى دڵخوازى خۆیان”، وەزارەتەکە وا دەڵێت.

دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەوە ناوتان لە پێگەى ئەلیکترۆنى “پۆرتاڵى کار” تۆمار بکەن.