وتەبێژی هاتوچۆ زانیارییەكان باس دەكات
964 روونكردنەوەی تەواو لە بارەی تۆماركردنی تاكسی نوێ دەخاتەڕوو
عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر
وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر لە بارەی تۆماركردنی تاكسی نوێ روونی دەكاتەوە، ئاسانكاریی زۆر بۆ شۆفێران كراوە و بڕیارەكەش ئارەزوومەندانەیە و بە زۆر نییە.
هێمن حەمەدئەمین بۆ 964 روونكردنەوەی پێویستی لە بارەی تۆماركردنی تاكسی نوێ راگەیاند و ئاماژەی بەوە دا، بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ لە بەرژەوەندیی خاوەن تاكسییەكانە، بە تایبەتی ئەوانەی بیانەوێت تاكسی نوێ بكڕن و كۆنەكانیان بگۆڕن، یان تاكسییە كۆنەكانیان بكەن بە ئۆتۆمبێلی تایبەت.
هەروەها وتیشی، ئۆتۆمبێلە كۆنەكان، ئەوانەی لە پشكنین و هەززە دەرنەچن، بڕیاری لەناوبردنی دەدرێت و نابێت بێنەوە سەرشەقامەكان.
ئەمڕۆ دووشەممە 12.5.2025 یەكەم تاكسی نوێ لە هەولێر دوای 11 ساڵ تۆمار كرا و بڕیارەكەی وەزارەتی ناوخۆ بۆ تۆماركردنی تاكسی نوێ كەوتە بواری جێبەجێكردن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا