ئۆتۆمبێلیان هەیە بە 18 دەفتەر

كۆمپانیایەکی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی ئەمریكی لقی لە هەولێر كردەوە

964+

عەبدولعەزیز خاڵند – هەولێر

ئەمڕۆ لە هەولێر كۆمپانیای چەلەنگ وەلید سەبڕی بۆ ئۆتۆمبێلی ئەمریكی لقی خۆی لە هەولێر كردەوە و نوێترین ئۆتۆمبێلە گرانبەهاكانیشی هەیە.

چەلەنگ وەلید، خاوەنی پێشانگاكە بە 964ی وت، “جۆرەکانی ئۆتۆمبێل لای ئێمە هەمووی مۆدێل نوێیە و مۆدێل -2024 2025 زەمانەتی کۆمپانیای مەنسورە، بە تایبەتی ئۆتۆمبێلەكانی كادیلاك و جێمسی و شۆفێرلێت.

وتیی، ئۆتۆمبێلە نوێیەكان تایبەتمەندی زۆری بۆ كراوە و گۆڕانكارییشی تێدا كراوە، ئەمە جگە لەوەی پێنج ساڵ زەمان و سێرڤیسی لەگەڵە.

لە بارەی نرخەكانیشەوە، چەلەنگ وەلید ئاشكرای كرد، نرخەكان بە پێی ئۆتۆمبێلەكان و بە پێی تایبەتمەندی “مواسەفات” و مۆدێلە، بە گشتی لە شەست هەزار دۆلار دەستپێدەكات و ئۆتۆمبێلیشی تێدایە دەگاتە 180 هەزار دۆلار، واتا 18 دەفتەر.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە سلێمانی پێشانگەیەک 600 هەلی کار دەڕەخسێنێت

لە سلێمانی پێشانگەیەک 600 هەلی کار دەڕەخسێنێت