ساتی بەڕێوەچوونی پێشانگەکە. فۆتۆ: وەزارەتی خوێندنی باڵا
37 کۆمپانیا بەشدار بوون
لە سلێمانی پێشانگەیەک 600 هەلی کار دەڕەخسێنێت
ژووری هەواڵ
یەکەمین پێشانگەی ههلی كار بە دروشمی “داهاتووت مسۆگەر بکە” بەڕێوەچوو، بڕیارە 600 هەلی کار بڕەخسێنێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، 37 كۆمپانیای جۆراو جۆر بهشداریان لە پێشانگەکەدا كردووه و توانراوه 600 ههلی كار لە بوارە جیاوەزەکاندا بۆ خوێندکاران و قوتابیان و دەچووانی زانکۆکان لە پێشەنگەکەدا بخرێتەڕوو.
“ئەم پێشانگەیە لەلایەن سەنتەری پەرەپێدانی کاری زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی (CDC) بە هاوبەشی لەگەڵ رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی (ILO) و وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و بە پاڵپشتی دارایی یەکێتی ئەوروپا ئەنجام دەدرێت”، وەزارەتەکە وا دەڵێت.
لە مەراسیمی کردنەوەی پێشانگەکە دەرچووان و خوێندکاران و قوتابیان سەردانیان کرد و تیایدا سیڤی خۆیان پێشکەش کرد.