زەوییەکانیان بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت

دانیشتوانى ژمارەیەک گوندى سلێمانى گردبوونەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا

دانیشتوانی ژمارەیەک گوندى دەورووبەرى سلێمانى لە دژى دابەشکردنى زەوییەکانیان بەسەر فەرمانبەراندا، لەبەردەم بیناى پارێزگا گردبوونەوە و ناڕازین لەو بڕیارە.

ئەزوەر کەریم، دانیشتووى گوندى قەمەر تلى بە 964ـى وت،”حکومەت دەیەوێت زەوییە کشتوکاڵییەکانمان بەسەر فەرمانبەراندا دابەش بکات و قەرەبوویەکى زۆر کەممان بکاتەوە، بەڵام ئەوە دادپەروەرانە نییە”.

وەک ئەوەى گوندنشینان باسى دەکەن، زەوییەکانیان لە باپیرانیانەوە بۆیان جێماوە، تاکە سەرچاوەى بژێویانە، بۆیە ناکرێت بەبێ قەرەبوویەکى پێویست لەبن دەستیان دەربهێنن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە ئیدارەی سۆران کێ...

دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران لە ئیدارەی سۆران کێشەی تێکەوت