دیمەنی تەقاندنەوەی مین لە ناوچەیەكی كوردستان. فۆتۆ: ئەرشیفی دەزگای مین
لە چۆمان و گەڵاڵە
ئەمڕۆ گوێتان لە دەنگی تەقینەوە بوو مەترسن چ لەگۆڕێ نییە
ئەرسەلان عەبدوڵا
بڕیارە ئەمڕۆ ژمارەیەك مین و تەقەمەنی لە سنووری چۆمان و گەڵاڵە بتەقێندرێنەوە، بۆیە هۆشداریی دەدرێتە هاوڵاتیانی ئەم ناوچانە، ئەگەر گوێیان لە دەنگی تەقینەوە بوو، نەترسن و هیچ لەگۆڕێ نییە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان، له بڵاوكراوهیهكدا ئاماژه بهوه دهكات، ئەمڕۆ دووشەممە 12.5.2025 له كاتژمێر 10 بۆ 11ی پێش نیوەڕۆ لە سنووری چۆمان و گەڵاڵە، دەنگی تەقینەوە دێت، بەڵام دوو دڵ مهبن و مهترسن، چونكه بهڕێوهبهرایهتییهكهیان هەڵدەستێت بە لەناوبردنی ژمارەیەك مین لە بەرزاییەكانی چیای بەردەبووك.