بەتۆمەتی دزینی هەشت ماتۆرسکیل
پۆلیسی کفری پێنج تۆمەتباری دەستگیرکرد
964+
ژێوار خدر
لە قەزای کفری لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک دوو تۆمەتبار دەستگیر کران، کە پێنج ماتۆڕسکیلیان دزی بوو، لەلایەکی دیکەشەوە سێ تۆمەتباری دیکە دەستگیر کران کە سێ ماتۆرسکیلیان دزیوە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، هاوڵاتییەک سکاڵای لای ئەوان تۆمارکردووە و ئاگاداری کردوونەتەوە لەوەی لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە قەزای کفری ماتۆڕسکیلەکەی لێ دزراوە.
دەشڵێت، بە سوودبینین لە کامێرای چاودێری و بە هاوکاری ئاسایشی قەزای کفری، توانیویانە تۆمەتبارەکان دەستگیر بکەن، کە پێکهاتوون لە دوو تۆمەتبار و دانیان بەوەدا ناوە، کە لە نێو قەزای کفری پێنج ماتۆرسکیلیان دزیوە.
باسیان لەوەش کردووە، سێ تۆمەتباری دیکەش، کە بە تۆمەتی دزینی ماتۆرسکیل دەستگیرکراون، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بەوەدا ناوە لە ماوەی مانگیدا سێ ماتۆرسکیلیان لە قەزای کفری دزیوە.
پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێستا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 446 بەندکراون و دەست بەسەر بەشێک لە ماتۆرسکیلە دزراوەکاندا گیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەردەوامە.