لە زەڕایەن

زیندانییەک لەدەست پۆلیسی گەرمیان هەڵات

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەمڕۆ چوارشەممە، لەکاتی گواستنەوەی زیندانیەک لە زیندانی کۆیەوە بۆ گەرمیان، لە نزیک ناحیەی زەڕایەن زیندانیەکە لەدەست ھێزەکانی پۆلیس ھەڵاتووە و تا ئێستا دەستگیرنەکراوەتەوە.

عەلی جەمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بە 964ـی وت، زیندانیەکە لەلایەن دادگای کەتنی گەرمیانەوە داواکراو بووە بە مادەی 456ـی فێڵکردن سزا درابوو.

“زیندانیەکە لە زیندانی کۆیە بووە، لەلایەن ھێزێکی پۆلیسی کۆیەوە ھێنرابووە سلێمانی رادەستی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی گەرمیان کراوە، دواتر لە ناحیەی زەڕایەن لەدەست ھێزەکانی پۆلیس ھەڵااتووە” وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو زینداییە لەو شوێنە وتوویەتی فشاری خوێنی بەرزبووەتەوە و بارودۆخی تەندروستی تێکچووە کە وەستاون ئەویش فرسەتی هێناوە و هاڵاتووە، تا ئیستا زیندانیەکە دەستگیر نەکراوەتەوە، ھێزە ئەمنیەکان بەدوایەوەن و لیژنەیەک لەسەر رووداوەکە پێکھێنراوە.

لەمساڵدا ئەمە دووەم حاڵەتی راکردن و هەڵاتنی زیندانییە لە دەستی پۆلیسی گەرمیان.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە کەلار زیندانییەک ھەڵات

لە کەلار زیندانییەک ھەڵات