لە سنووری ناحیەی مەیدان
ئاوبارەیەکی کۆنکرێتی تەییا 2% ـی کارەکانی ماوە
964+
توانا نەقی
پرۆەژیەکی دروستکردنی ئاوبارەی کۆنکرێتی کە بە چاو سەیریکەی بچووکە بەڵام سوودی زۆری بۆ چەنین ناوچەی جیاواز هەیە لە سنووری گەرمیان و ناحیەی مەیدان وا لە تەواو بووندایە.
ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئیشوکار لە پرۆژەی دروست کردنی ئاوبارەی کۆنکریتی 3 × 3 م بە درێژی 15 مەتر لە سنووری ناحیەی مەیدان سەر بە ئیدارەی گەرمیان لە تەواوبووندایەوە و 98%ـی تەواو بووە.
دەشڵێت، پرۆژەکە لە لایەن بەرێوەبەرایەتی رێگاوبانی گەرمیانەوە بە شێوازی راستەوخۆ ئەنجامدەدرێت تێچووەکەی نزیکەی هەشتا ملیۆن دینارە.
ئەم پرۆژەیە دەکەوێتە سەر رێگای گەشتیاری دەربەندیخان ـ ژاڵەناو ـ هۆرین ـ سەرتەک ـ ناحیەی بەمۆ ـ پشتە.