یانەی نەورۆز بهڕازیلییهكی دیكه‌ی هێنایه ریزه‌كانییه‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
یانه‌ی نه‌ورۆز رایگه‌یاند، گرێبەستی له‌گه‌ڵ یاریزانێكی به‌ڕازیلی واژوو كرد، به‌ڵام نرخی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
یانه‌ی نه‌ورۆز، كه له خولی نایابی عێراق به‌شداره، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاشكرای كرد، گرێبەستیان لەگەڵ پیشەگەری بەڕازیلی “روان ریبیرو تێلێس” واژوو کرد و له یارییه‌كانی داهاتووی تیپه‌كه به‌شداری ده‌كات.
یانه‌كه نرخی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام زانیاری له‌سه‌ر یاریزانه‌كه داوه، كه له 1997 له‌دایكبووه و هێرشبه‌ره.
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی 964، گرێبه‌ستی یاریزانه‌كه تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌یه.
تێلیس به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یجی یانه‌ی نه‌ورۆز، پێشتر له یانه‌كانی “توبی بەڕازیلی، فارزیم و مارتیمۆی پۆرتوگالی، ڤێلانۆڤای بەڕازیلی، ئارگێسی رۆمانی و کاسپیئاکتاوی کازاخستانی یاریی كردووه.
یانه‌ی نه‌ورۆز هێرشبه‌رێكی دیكه‌ی به‌ڕازیلی هه‌یه، كه ناوی مارادۆنایه و ئێستا به هه‌شت گۆڵ له‌گه‌ڵ یاریزانێكی دیكه، گۆڵكاری خولی عێراقن.
یانه‌ی نه‌ورۆز یاری داهاتووی له خولی عێراق، شه‌ممه‌ی داهاتوو به‌رامبه‌ر یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێت.