بازاری تاکسی لە سلێمانی.وینە:964
وەزارەتی ناوخۆ روونكرنەوە دەدات
چۆن ئۆتۆمبێلی تایبەت دەکرێتە تاکسی
964+
محەمەد فاتیح
دوای ئەوەی هاتوچۆی سلێمانی لە رێگەی 964ـەوە بڵاویكردەوە كه بڕیاری تۆمارکردنی تاکسی نوێ لە هەرێمی کوردستان ئارەزومەندانەیە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم باس لەوە دەكات كە چۆن ئۆتۆمبێلی تایبەت دەکرێتە تاکسی و تابلۆی تاکسیی بۆ دەگوازرێتەوە.
دكتۆر هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لە لێدوانێكدا روونیكردەوە رێنمایی 3ـی ساڵی 2025 رێنماییەكی تەواو ئارەزوومەندانەیە بۆ شۆفێرانی تاكسی بۆ ئەوەی هەر كاتێك ئەوان لە رووی داراییەوە ئامادەبن و بتوانن ئۆتۆمبێلێكی خسوسی نوێ بكڕن و ئۆتۆمبێلی ژمارە كاتی یان ئۆتۆمبێلی تۆماركراوی بەكارهاتووی مۆدێل 2023 و 2024 و 2025 دەتوانرێت بكرێتە تاكسی.
وتيشى، “تاكسیەكە تابلۆكەی دەگوازێتەوە سەر ئەو ئۆتۆمبێلە، تاكسيه كۆنەكەش بۆیاخ دەكرێتەوە بە هەرچ رەنگێك بێت جگە لە رەنگی زەرد، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ تابلۆیەكی خسوسی بە خۆڕایی پێدەدەین”.
تاكسی
بەدواداچوون دەکرێ
کرێی تاکسی بەزمی ناوەتەوە و دەڵێن، منافەسە دروست بووە
رووداوی هاتوچۆ لە هەولێر
بە خێرایی خۆی كرد بە ناو یاریگەیەكی تۆپی پێدا
ئهحمهدیش گهڕایهوه ماڵهوه
گهنجی ونبووى كورد له كهركوك ماوەی پێنج رۆژە بێسهروشوێنه
له رێگاى دیاله بۆ بهغدا
بەهۆی رووداوێكی سهختى هاتوچۆوە 14 کەس گیانیان لەدەستدا
زیاتر روونیكردەوە بۆ مۆدێل تەنها 2023 و 2024 و 2025 لەئێستادا واتا سێ مۆدێلی تۆماركراو، ساڵی داهاتوو دەبێتە 2024 و 2025 و 2026، بە بەردەوامی سێ مۆدێلی ساڵ رێگەی پێدەدرێت كە بكرێتە تاكسی.
پێشتر عەقید بەختیار محەمەد بەرپرسی راگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی بە 964 وت، بڕیاری تۆمارکردنی تاکسی نوێ لە هەرێمی کوردستان ئارەزومەندانەیە و هەر شۆفێرێکی تاکسی دەتوانێت بە ویستی خۆی تاکسییەکەی بگۆڕێت و شۆفێران دەتوانن 89 جۆری ئۆتۆمبێلی بەنزین بکەن بە تاکسی تا قۆرخکاری دروست نەبێت، ئۆتۆمبێلی کارەبایی و هایبێردیش 74 جۆر دەستنیشان کراوە.