رێگا دادەخرێت

ئەم دوو رۆژە مەچن بۆ لالش

964+

هیڤی دێوالی-دهۆک

بەهۆی قیرتاوکردنی دووسایدی رێگای لالش، بۆ ماوەی دوو رۆژ رێگای پەرستگەی لالش دادەخرێت. وتەبێژی پەرستەی لالشیش داوا دەکات لەم دوو رۆژەدا هیچ  کەس سەردانی پەرستگە نەکات.

نزیکەی ساڵێکە پرۆژەی دووسایدکردنی رێگای “شێخان- پەرستگەی لالش” لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رێگاوبانی پارێزگای دهۆک، دەستیپێکردووە.

لوقمان سلێمان، وتەبێژی پەرستگەی لالش لەقەزای شێخان بە 964ـی وت،”بۆ ماوەی دوو رۆژی رێگای پەرستگەی لالش دادەخرێت، بەهۆی قیرتاوکردنی پرۆژەی دووسایدی رێگای قەزای شێخان بۆ لالش”.

داواش دەکات، لەم دوو رۆژەدا کەس سەردانیان نەکات و دواى تەواو بوونى دەرگایان بەڕووى هاوڵاتیاندا کراوە.

رێگاى شێخان بۆ لالش نۆ کیلۆمەترە و بەشێوازێکى نوێ و مۆدێرن دروست دەکرێت و کارئاسانى بۆ ئەو کەسانە دەکات کە سەردانى پەرستگامە دەکەن.

پەرستگاى لالش دەکەوێتە قەزاى شێخان و نزیکە لە شارى دهۆک، بەشێوەیەک هەم لە دەروازەى دهۆک و هەم لە قەزاى شێخانەوە دەتوانن سەردانى پەرستگاکە بکەن.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

شوێنی نیشتنەوە و فڕینی فڕۆکە بۆ پەرستگای لالش دروست دە...

شوێنی نیشتنەوە و فڕینی فڕۆکە بۆ پەرستگای لالش دروست دەکرێت