لەمساڵدا

یەکەم حاڵەتى خنکان لە ئیدارەى راپەڕین تۆمار کرا

964+

وریا فەتاح

مێردمنداڵێکى تەمەن 13 ساڵ لە سنوورى چوارقوڕنە خنکا، بە وتەى بەرگرى شارستانى راپەڕین لەمساڵدا ئەوە یەکەم حاڵەتە لە ئیدارەى راپەڕین تۆمار بکرێت.

عەلى قادر، وتەبێژى بەرگرى شارستانى راپەڕین بە 964ـى وت،” ئێوارەى ئەمڕۆ، مێردمنداڵێکى تەمەن 13 ساڵى دانیشتووى ناحیەى حاجیاوا، لە چاڵێکى ئاودا لە سنوورى گوندى ئەسریلان کە دەکەوێتە ناحیەى چوارقوڕنە، خنکا”.

وەک باسى دەکات، ئەو چاڵى ئاوە، ئاوى تێدا هەڵگیراوە بۆ شۆردنەوەى چەو و زیخ، بەڵام ئەو مێردمنداڵە لەگەڵ هاوڕێیەکى مەلەیان تێدا کردووە و خنکاوە.

بە وتەى عەلى قادر، تەرمەکەى دۆزراوەتەوە و رەوانەى پزیشکى دادى کراوەز

ئاشکراشى کرد، ئەوە یەکەم حاڵەتى خنکانە کە ئەمساڵ لە سنوورى ئیدارەى راپەڕین تۆمار بکرێت.

تەرمی دیاری کامەران دوای نزیکەی سێ مانگ و نیو لە خنکانی...

تەرمی دیاری کامەران دوای نزیکەی سێ مانگ و نیو لە خنکانی دەگەڕێندرێتەوە زێدی خۆی