بریکاری تەندروستی: دۆخەکە کۆنتڕۆڵە

گومانلێکراوەکان نەسەلمێندراوە توشبووی تای خوێنبەربوون بن

964+

دیلان محەمەد جەزا

خەڵکیش با هەروەکو من بکەن، پێشتر گۆشتی سەرجادەم دەکڕی ئێستا مۆری کوشتارگەی پێوە نابێ نایکڕم، ئەمە قسەی بریکاری وەزارەتی تەندروستییە بۆ 964 کە باسی لە رێوشوێنەکانی خۆپارێزی کرد لە پەتای تای خوێنبەربوون.

ئەو وتی، چەندین حاڵەتی گومان لێکراومان هەیە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام نەسەلمێنراون بۆیە بە حاڵەتی تای خوێن بەربوون هەژمار ناکرێن.

دکتۆر ڕەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی لە سلێمانی قسەی زیاتری بۆ 964 کرد وتی، لەبارەی تای خوێنبەربونەوە چەندین لیژنە لە هەرێمی کوردستان پێکهێنراوە و دۆخی هەرێمی کوردستان باشە و کۆنتڕۆڵە، تائێستا یەک حاڵەتی تۆمارکراو هەیە کە خەڵکی کۆیەیە و لە هەولێر چارەسەر وەردەگرێ.

ئەو باسی لەوەکرد، حاڵەتی دیکە هەیە لە چەند شوێنێک، بەڵام تا ئێستا یەکلا نەکراوەتەوە بۆیە ناتوانرێت بە تۆمارکراو  وەک نەخۆشی تای خوێنبەربوون هەژمار بکرێن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئەوانەی برینەی ئاژەڵ دەکەن ئاگاداری تای خوێنبەربوون ب...

ئەوانەی برینەی ئاژەڵ دەکەن ئاگاداری تای خوێنبەربوون بن