دەست لێهەڵگیراوە

منداڵێکى تازەلەدایکبوو دۆزرایەوە

964+

بڕوا مەجید- سەدیسادق

منداڵێک کە تەمەنى تەنیا دوو رۆژە و لەلایەن کەسوکارییەوە دەستی لێهەڵگیراوە، دۆزراوەتەوە و ئێستا لە نەخۆشخانەى شەهید شەوکەتە لە سەیدسادق.

کەمال سەعدون، کارگێڕی ئێشگر لە نەخۆشخانەی گشتیی شەهید شەوکەت لەسەیدسادق بە 964ـى وت،”درەنگانێکى ئێوارەى ئەمڕۆ، منداڵێکى تازەلەدایکبوو لەسەر رێگاى ناحیەى بەرزنجە دۆزراوەیە و دواتر هێنرایە نەخۆشخانەکەمان”.

وەک ئەوەى باسى دەکات، منداڵەکە کچە و تەمەنى تەنیا دوو رۆژێک دەبێت و ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێرى تەندروستیدایە و بارودۆخى تەندروستیشى جێگیرە.

هەرچەندە ماوەیەکى کەمە دۆزراوەتەوە، بەڵام کەسێک چووە و داواى لەخۆگرتنى بۆ کردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

منداڵێکی تازە لەدایکبوو دۆزرایەوە

منداڵێکی تازە لەدایکبوو دۆزرایەوە