لە تاسلوجە

لەسەر فێڵکردن لە کوالێتى بەنزینەکەى بەنزینخانەیەک داخرا

ژووری هەواڵ

بەنزینخانەیەک لە تاسڵوجە بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالیتی خراپ داخرا، قایمقامیەتی سلێمانیش دەڵێت، لەکاتی پشکنیندا فێڵی کردووە.

بەنزینخانەکە دوو جۆر بەنزینی نۆرماڵی هەبووە، خراپەکەی بە خەڵک فرۆشتووە و باشەکەشی بۆ کاتی پشکنین بەکارهێناوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.5.2025، قایمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، بەنزینخانەکە داخراوە و رێگری لە فرۆشتنی بەنزینەکە کراوە.

ئەو بەنزینخانانی سەرپێچی دەکەن سەرەتا بە بڕیاری لیژنەی سوتەمەنی قایمقامیەت دادەخرێن و لە ئەگەری دووبارەکردنەوەیدا سزای پێبژاردنیان بۆ دەکرێت کە بڕەکەی لەنێوان 500 بۆ دوو ملیۆن دیناردایە.