200 كۆكراوه‌ته‌وه نزیكه‌ى 200 یش ماوه
له كۆیه هه‌ڵمه‌تێكی دیكه‌ى خۆبه‌خشی بۆ كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گى بێلانه ده‌ستپێده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌نته‌رى قه‌زاى کۆیە، ده‌ست به هەڵمەتێكی دیكه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گى بێلانه كراوه، سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌ڵێت، بڕیاریان وایه تاوه‌كو یه‌ك سه‌گ له‌ناو كۆیه بمێنێت ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له كۆكردنه‌وه‌یان.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر یه‌كه‌مین هه‌ڵمه‌تیان ئه‌نجامدا، تواندرا له‌رێگه‌ى تیمه خۆبه‌خشه‌كانه‌وه 200 سه‌گ كۆبكه‌نه‌وه و ره‌وانه‌ى شه‌ڵته‌رى هه‌ولێر بكه‌ن.
هاشم عەبدوڵڵا، مامۆستایه‌كى ئایینییەو سەرپەرشتی هه‌ڵمه‌ته‌كه دەکات، بە 964ـی وت، له‌دوێنێوه ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تى دووه‌م كردووه و ئه‌مجاره له ده‌وروبه‌رى زانكۆى كۆیه ده‌ستیان پێكردووه چونكه ده‌ڵێت، ژماره‌یه‌كی زۆرى سه‌گى لێیه.
وتیشی “له‌دواى زانكۆ رووده‌كه‌نه ئه‌و كۆڵان و گه‌ڕه‌كانه‌ى كۆیه كه تاوه‌كو ئێستاش سه‌گى بێلانه‌ى تێدا ماوه”.
بە پێی ئایەتی قورئان هەموو گیانلەبەرێک هەست و مافی ژیانیان هەیە، بۆیە لەو سۆنگەیەوە سه‌گه‌كان کۆدەکەنەوە و دەیانبە شوێنێکی گونجاوتر بۆئه‌وه‌ى لەوێ ژیان بەسەربەرن و بمێننەوە، ئه‌مه‌ش بۆچوونى مامۆستا هاشمه لە هەڵمەتەکەی یەکەم بە 964 ـى وتبوو.
روونیشیكرده‌وه كه پێشبینی ده‌كه‌ن نزیكه‌ى 200 سه‌گى دیكه‌ى بێلانه له كۆیه مابێت و ده‌ڵێت “تاوه‌كو یه‌ك دانه سه‌گ ببیندرێت هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان به‌رده‌وام ده‌بێت”.
هه‌ڵمه‌ته‌كانى كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گ له كۆیه به ئاگادارى قایمقامییه‌ت و شاره‌وانییه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى راسته‌وخۆ هاوكار و یارمه‌تى تیمه‌كان ده‌كه‌ن كه‌سانى خێرخوازن و بۆ ئه‌مجاره‌ش زانكۆى كۆیه ئۆتۆمبێلى بۆ دابین كردوون.